نەتەوە یەکگرتووەکان: ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکە دوو ئەوەندە زیاد دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێکخەری فریاگوزاری خێرای نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ژمارەی قوربانیەکانی بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیا – رۆژئاوای کوردستان و سوریا دوو ئەوەندە زیاد دەبێت.
مارتن گریفیتس رێکخەری فریاگوزاری خێزای نەتەوە یەکگرتووەکان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ سکای نیوز رایگەیاند، پێشبینی دەکرێت دەیان هەزار کەسی دیکە لە بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریادا گیانیان لەدەست بدەن و وتی، " ئەمە دۆخێکی مەترسیدارە. ئەم دۆخە بە راستی وڵامێکی توندی سروشتیە. تاوەکو ئێستاش زۆر کەس لەژیر باڵەخانە داڕماوەکاندان. بۆیەش تاوەک ئێستا ئاماری راستەقینەمان رانەگەیاندووە.
مارتن گریفیتس دەشڵێت، ٧٢ کاتژمێر دوای بومەلەرزەکە وەک 'کاتی زێڕین' دەزانرێت، بەڵام ئەو کاتە تیپەڕیوە و تاوەکو ئێستا هەندێک مرۆڤ هەیە کە زیندوون و دەرنەهێنراون. زەحمەتە بڕیار بدرێت، کەی کۆتایی بە هەڵمەتی رزگارکردن دەهێندرێت.
ستیفان دوجاریک وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە بەرنامەی تۆدەی رادیۆی چواری بی بی سی وتی، بۆ ئەوەی تیمەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بگەنە هەندێک ناوچەی سوریا، دانوستان بەردەوامە و داوای لە وڵاتان کرد پشتیوانی و هاوکاری لەم رووەوە بکەن.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەگوێرەی دوایین ئامار، لە باکوری کوردستان و تورکیا، ٢٤ هەزار و ٦١٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٨٠ هەزار و ٢٧٨ کەسیش بریندارن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار