روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: لە هێرشێکی داعشدا لە سووریا 11 کەس کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە هێرشێکی چەکداری داعشدا لە ناوەڕستی سووریا، 11 کەس کوژران کە یەکێکیان ئەندامی هێزە ئەمنییەکانە.

بە گوێرەی هەواڵێكی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ چەکدارانی داعش لە رۆژهەڵاتی شاری حمس هێرشیان کردووتە سەر 75 کەس کە سەرقاڵی کۆکردنەوەی دومەڵان بوون.

لەو هێرشەدا 10 هاووڵاتی سڤیل و ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی سووری گیانیان لەدەستدا و 64 کەسیش بێسەروشوێنن.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی سووریا (سانا) لەوبارەیەوە رایگەیاند، چەکدارانی داعش بە چەکی "رەشاش" هێرشیان کردووەتەوە سەر هاووڵاتیان و لەنێو کوژراوەکاندا، ژنێک هەیە، 10 کەسی دیکەش برینداربوون.

هاوکات  دکتۆرێکی نەخۆشخانەی نیشتمانی پالمیرا دکتۆر وائل جیهاد ئەنتاکلی لەلێدوانێکیدا بۆ ئەو ئاژانسە گوتی کە تەرمی چوار کەس کە ئافرەتێکیان تێدایە گەیشتوونەتە نەخۆشخانە و جگە لەوان 10 کەس بە برینداری گەشتونەتە ئێرە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە . 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار