عێراق ناوەندێكی دیكه‌ بۆ نیشتەجێکردنی لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ لە ئەنقەرە دەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی زۆری ژمارەی ئاوارەکانی ناوچە کارەساتبارەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا، عێراق بڕیاری داوە، دووەم ناوەندی پەناگە بۆ ئاوارەکان بکاتەوە.

باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ئەنقەرە دوەم سەنتەری پەناگە لە قوتابخانەی داهێنەری عێراقی كرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بەهۆی زیادبونی ژمارەی هاوڵاتیانی ئاوارە لە ناوچەکانی بومەلەرزە وێرانکەرەکە.

ئەوەش ئاشکراکراوە، بڕیارەکە لە چوارچێوەی زۆری ژمارەی کۆچبەراندا دراوە کە بەهۆی بومەلەرزە وێرانکەرەکەی تورکیاوە ئاوارەبوون و دوای ئەوەی، دوێنی باڵیۆزخانەی عێراق لە ئەنقەرە کارەکانی ناردنەوەی ٧٥ هاوڵاتی عێراقی و دەرکردنی بەڵگەنامەی تایبەتی بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ عێراق تەواوکرد.

6ی ئه‌م مانگه‌ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز باكوری كوردستان، توركیا و سوریا و رۆژئاڤای كوردستانی گرته‌وه‌ و تائێستاش هه‌زاران كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و هه‌زاران بینا و باڵه‌خانه‌ش روخاون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار