لە پارێزگایەکی عێراق ئەفسەرێک و دووئەندامی باندێک کوژران
2 ساڵ لەمەوپێش
شەوی رابردوو لە پارێزگای موسەننای باشووری عێراق، لە روبەڕوبوونەوەیەکدا،ئەفسەرێک و دوو ئەندامی باندێک کوژران.
لەم بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی عێراق دوێنێ شەممە، 11ی2ی2023، بڵاویکردەوە، لە ناوچەی ئوم عەسافیر لە باکووری پارێزگاری موسەننا، رووبەڕووبوونەوە لەنێوان هێزێکی پۆلیسی پارێزگای موسەننا و باندێکی مادەی هۆشبەر و دزی روویدا.
بەپێی راگەیێندراوەکەدا، لە ئەنجامی شەڕەکە دوو ئەندامی باندەکە کوژران و دووی دیکەی برینداربوون، ئەفسەرێکیش کوژراوە. بەپێی زانیاری وەزارەتی ناوخۆی عێرق ، باندەکە مانگی رابردوو هەڵاتبوون و هێزەکانی پۆلیسی بەدواوەیان بوون.
ئەو ئەفسەرەی کوژراوە پلەکەی ملازمی یەکەمە و ناوی عەبدوڵڵا کامل بەراکە و لە بەڕێوەبەرایەتیی تاوانی موسەننا کاری کردووە.
ژمارەی ئەو کەسانەی لە 10 مانگی ساڵی 2022دا بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر دەستگیرکراون 13 هەزار و 680 کەسە؛ تەنیا لە مانگی تشرینی یەکەم هەزار و 360 کەس دەستگیر کراون.
وێنەی ئەفسەرە کوژراوەکە