ئێران داوای گەڕانەوەی ئەو کەسانە دەکات کە وڵاتەکەیان جێهێشتوە

حکومەتی ئێران بەڵێن دەدات سزای ئەو کەسانە نەدات کە دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان

ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



حکومەتی ئێران رایگەیاند؛ پلانی هەیە بۆ گەڕانەوەی ئەو کسانەی لە وڵاتانی دەرەوە نیشتەجێن و سەرۆک کۆماریش بەڵێن دەدات دەستگیر نەکرێن و لێکۆڵینەوەیان لێنەکرێت.

بە پێی پلانێکی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران هەوڵی گەڕانەوەی ئەو کەسانە دەدرێت کە وڵاتەیان جێهێشتوە و حکومەت ئاسانکارییان بۆ دەکات کە بە بێ سزادان و لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان بگەڕێنەوە وڵات و زێدی خۆیان.

میدیاکانی ئێران بڵاویان کردوەتەوە ؛حکومەت بە دیارییکرداوی دەیەوێت ئەو گەنج و لاوە وەرزشکار و پاڵەوان، خوێندکار و هونەرمەندانە رازی بکات بە گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەیان کە بەهۆی ناڕەزایەتییەکانی پێنج مانگی رابردو رویان لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و چەند وڵاتێکی دیکە کردوە.

لە پلانەکەی حکومەتی ئێران کە رەئیسی ئامادەی کردوە، بەڵێن بەو کەسانە دەدرێت کە خوازیارن بگەڕێنەوە وڵاتەکە کە بە هیچ شێوەیەک فشاریان نەخرێتەسەر و لە لایەن پۆلیس و هێزە ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوەیان لێنەکرێت.

ئەو پلانەی رەئیسی لە کاتێکدا لە ماوەی ناڕەزایەتییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیاترین پاڵەوان و یاریزان و هونەرمەندی ناودار وڵاتەکە و زێدی خۆیان جێهێشتوە و دژی کۆماری ئیسلامی لە دەرەوە لێدوانیان داوە.

سەرەڕای ئەوەی لە ساڵانی رابردوشدا حکومەت هەوڵی هاوشێوەی داوە بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی لە ئەوروپا و ئەمریکاوە گەڕاونەتەوە روبەڕوی تۆمەتی سیخوڕی بۆ وڵاتانی بیانی کراونەتەوە و سزا دراون.

لە خۆپیشاندانەکانی دوا مەرگی ژینا ئەمینی زیاتر لە 80 کەسی خەڵکی ئێران کە هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی بیانی بون دەستگیرکراون و تا ئێستا زۆرینەیان لە زیندانەکاندان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار