لە پاڕێزگایەکی عێراق؛ نزیکەی 600هەزار دۆلار لە پڕۆژەیەکدا بەفیڕۆدراوە

2 ساڵ لەمەوپێش



دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایدەگەنێت لە سێ ئۆپەراسیۆنیاندا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف و شاره‌وانی و سایلۆی شاره‌كه بۆیان دەرکەوتوە، نزیكه‌ی 600 هه‌زار دۆلار لە پڕۆژه‌یەک به‌فیڕۆ دراوه‌.

بەشی لێکۆڵینەوەی ده‌سته‌کە لە بڵاوکراویەکدا ڕایگەیەندووە: تیمی کاری فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی نەجەف ئاشکرای کرد، دوای ئەنجامدانی کاری وردبینی و بەدواداچوون، له‌سه‌ر بەهەدەردانی زیاتر لە 582 هەزار دۆلار، لە ئەنجامدانی سەرپێچی لیژنەکانی جێبەجێکردن هه‌بووه‌.

ئاماژەی داوە ، گه‌نده‌ڵییه‌كانی له‌ پڕۆژەی جێبەجێکردنی رێگایەکی دەروازە لە کۆتایی رێڕەوی فڕینی فڕۆكه‌خانه‌ و تەواوکردنی سیاجەکەی دەرەوە لەبەردەم ناوچەی فڕۆکەوانی (E) دا كراوه‌.

هەر لەو بڵاوکراوەدا باسی ئەوەدەکات، لە بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی نەجەفدا، ناروونیه‌ك  لە قەرزەکانی ئەو وەبەرهێنەرەی کە پرۆژەی ئاوی شار جێبەجێ دەکات، به‌دی كرا، چونکە شارەوانی رێکاری یاسایی پێویستی بەرامبەری نەگرتووه‌ته‌بەر، بڕی قەرزە کەڵەکەبووی وەبەرهێنەرەكه‌ كه‌ قەرزداری سەرمایەدارەکە بووە، (651,193,750) ملیۆن دینار بووه‌.

باسی کەمتەرخەمی کردووە، له‌ سایلۆی ئەبو ساخیر کراوە و دەستیان بەسەر (5,700) تۆن برنجی عه‌نبه‌ردا گرتووە كه‌ زیانی پێگه‌یشتبوو، ئه‌مه‌ش كارمه‌ندانی سایلۆكه‌ تۆمه‌تباربوون، چونكه‌ به‌باشی ئه‌و برنجه‌یان هه‌ڵنه‌گرتبوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار