ئێران وچین ٢٠ گرێبەستی هاوکاریان واژۆکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 ئیبراهیم ڕەئیسی،  سەرۆکۆماری ئێران ڕۆژی سێ شەممە  لەسەر داواکاری سەرۆکۆماری چین بەسەردانێکی سێ رۆژە گەیشتە پەکین و و لەمیانەی کۆبوونەوەکانیاندا " ٢٠ گرێبەستی هاوکاری" لەنێوان هەردوولادا واژۆکرا.

ئاژانسی هەواڵی ئیرنا ڕایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی شاندەکانی هەردوولا بیست بەڵگەنامەی هاوکاری لە نێوان ئێران و چیندا واژۆکراوە، هەروەها  سەرچاوە هەواڵییەکانی ئێرانیش ڕایانگەیاندووە  سەرۆک کۆماری چین لە کۆنگرەی نەتەوەیی گەلی چین بە فەرمی بەخێرهاتنی شاندی ئێرانی کرد و ڕاستەوخۆ دوای ئەم مەراسیمەکەش  دانوستانی شاندەکانی هەردوولا دەستی پێکردووە.

لەم سەفەرەدا ژمارەیەک بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەوان پارێزگاری بانکی ناوەندی و وەزیرانی بازرگانی، ئابووری و نەوت، یاوەری ئیبراهیم ڕەئیسین، لەوبارەیەشەوە بە گوتەی تەسنیم، بە ئاماژەدان بەوەی کە پێکهاتەی سەرەکیی شاندی یاوەری سەرۆک کۆمار تیمی ئابوورییە، وتی کە "چین گەورەترین هاوبەشی بازرگانی ئێرانە، بۆیە کردەوەیەکی ستراتیژی لەم سەفەرەدا لە بواری گەشەپێدان و خێراکردنی دەبێت".

هەروەها بە گوێرەی ئاژانسی تەسنیم  ڕێکەوتنە ئابوورییەکان  ئەوە نیشان دەدات کە ئێران لەسەر ڕێگایە  بۆ گەشەکردن و گەشەسەندنی کارلێکە بازرگانییەکانی لەگەڵ چیندا.

 ئیبراهیم ڕەئیسی و شی جینپینگ بۆ یەکەمجار لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا لە کۆبوونەوەی لوتکەی ڕێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای لە ئۆزبەکستان دیداریان کرد و دوای ئەوە سەرۆک کۆماری ئێران خوازیاری فراوانکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەم وڵاتە بوو.

لەبارەی کۆبوونەوەکەشەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین ڕایگەیاند،" پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بنیاتنەرانە و "دژی هیچ وڵاتێکی تر نییە".

ئەم بانگهێشتەی سەررۆکۆماری ئێران لەسەر خواستی سەرۆکی چین لەکاتێکدایە، کە سەرۆکی چین لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوودا سەردانی سعودیە و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد و زنجیرەیەک ڕێککەوتنی گەورەی ئابووری لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ کرا، بەبێ ئەوەی سەردانی ئێران بکات، ئەمەش وەک هەڵوێستی چین دژی ئێران لێکدرایەوە.

 ئێران و چین پەیوەندییەکی بەهێزی ئابوورییان بە تایبەتی لە بوارەکانی وزە، گواستنەوە، کشتوکاڵ، بازرگانی و وەبەرهێنان واژۆ کردووە، هەروەها ساڵی ٢٠٢١ هەردوو وڵات ڕێککەوتنی هاوکاری " ستراتیژیان" بۆماوەی ٢٥ ساڵ واژۆکردووە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی هه ڵوێسته کانیان له باره ی ڕووسیا و هێرشه که ی بۆ سه ڕ ئۆکرانیا که ساڵێک له مه وبه ڕ ده ستیپێکرد، له ژێر گوشاری ڕۆژئاوادان.

.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار