ئەمریکا لێدوانی بەرپرسانی ئێران لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمیی بەدرۆ دەخاتەوە

ئەمریکا: ئامانجمان بیستنی دەنگە ناڕازییەکانە و کار بۆ چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ناکەین

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

2 ساڵ لەمەوپێش



ئەمریکا بە لێدوانێک میدیا و بەپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بەدرۆ دەخاتەوە و رایدەگەیەنێت سەرنجی لەسەر دەنگە ناڕەزایەکانە دژی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە و چیتر ئامانجی زیندوکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی نییە.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاد؛ ئیدارەی ئێستای وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتی جۆ بایدن گوێ لە دەنگە ناڕازییەکان دژی کۆماری ئیسلامی دەگرێت و دەیەوێت هاوکاریی نەیارانی دەسەڵاتی ئێران بکات.

پرایس وتویەتی: ئەمریکا گوێ لەو هاوڵاتییانەی ئێران دەگرێت کە لەدەرەوەی وڵاتەکەیان دەژین و نەیاری کۆماری ئیسلامین بەڵام ناکرێت لە دەرەوە بڕیاری یەکلاکەرەوە و چارەنوسساز بۆ خەڵک و دانیشتوانی ئێران بدرێت و تەنانەت واشنتۆن ناتوانێت بانگەشەی ئەوە بکات کە دەنگی ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی ئەو وڵاتەیە.

ئەو ئاماژەی بەوە کردوە؛ لە ئێستادا واشنتۆن لە نزیکەوە لەگەڵ سەرکردەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران لە پەیوەندیدایە و گوێبیستی هەڵوێست و ئامانجەکانیانە دژی کۆماری ئیسلامی.

پرایس جەختی لەوە کردوەتەوە؛ گەڕانەوە یان چالاک کردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی لە پلانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکادا نەماوە.

لێدوانەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەکاتێکدایە بەرپرسانی باڵا و میدیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە چەند رۆژی رابردودا بڵاویان کردوەتەوە کە واشنتۆن پەیامی بۆ تاران ناردەوە سەبارەت بە چالاک کردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1.  

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار