وەزارەتی بازرگانی: پێشنیازی زیادکردنی ھێلکە و مریشک بۆ سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان کراوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی بازرگانی عێراق پێشنیازی زیادکردنی ھێلکە و مریشک دەکات بۆ سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان، رێکاریش بۆ کۆنترۆڵکردنی نرخ دەگرنەبەر.

"لەما ھاشم موسەوی" بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی بەرھەمە خۆراکییەکان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، پێشنیازکراوە چەند بەرھەمێکی خۆراکی بۆ سەبەتەی خۆراکی مانگی رەمەزان زیادبکرێت، کە یەکێک لە پێشنیازەکان بریتین لە مریشک یاخود ھێلکە یان ھەردووکیان پێکەوە، بەڵام ھێشتا تاوتوێی بابەتەکە دەکەن و لە رۆژانی داھاتوودا بابەتە زیادکراوەکان بۆ سەبەتەی خۆراک دیاریدەکرێن.

وتیشی، لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی رەمەزان، رێکار گیراوەتەبەر بۆ سنوردارکردنی نرخ و کۆنترۆڵکردنی نرخەکان لە بازاڕەکاندا. 

بە وتەی "لەما ھاشم"،  ئەو بابەتە خۆراکییانەی زیاددەکرێن سەرجەم ئەو ھاووڵاتیانە دەگرێتەوە کە کۆبوونی خۆراکیان ھەیە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار