ژمارەیەک بارزگان بەتۆمەتی یاریکردن بە نرخی دراو دەستگیرکران کە 795ملیۆن دینار و 385 هەزار دۆلاریان پێبووە
2 ساڵ لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند کە 18 کەس بەتۆمەتی دەستکاریکردنی نرخی دراو لە بەغدای پایتەخت، پارێزگاکانی بەسرە و نەجەف لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
لەم بارەیەوە ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی سەربە وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا راگەیەندراوێکدا: کە ھێزەکانی سەربە ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی، 18 کەسیان بەتۆمەتی یاریکردن بە نرخی دراو لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی بەسرە و نەجەف دەستگیر کردووە.
ئاماژەی داوە کە دەستگیرکراوەکان بەپێچەوانەی رێنماییەکانی بانکی ناوەندییەوە، دۆلاری ئەمریکییان بەرامبەربە دیناری عێراقی فرۆشتووە.
ڕاشیگەیاندوە لە میانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا، دەست بەسەر 795 ملیۆن دیناری عێراقی و 385 ھەزار دۆلاری ئەمریکیدا گیراوە.
باسی ئەوەش کردوە، ژمارەیەک نووسینگەی ئاڵوێری دراو کە مۆڵەتیان نەبووە لە بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی بەسرە و نەجەف لەلایەن داخراون.