نوێترین ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای نۆ رۆژ لە بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا، ئەمڕۆ نۆ هاوڵاتی رزگارکران و ژمارەی گیان لەدەستدانیش گەیشتە زیاتر لە 41 هەزار کەس، ژمارەی بریندارەکانیش بە زیاتر لە 100 هەزار کەس مەزەندە دەکرێت.

سەرۆکایەتی کارەسات و فریاکەوتنی تورکیا (ئافاد) ڕایگەیاند، تا ئەمڕۆ چوارشەممە لە تورکیا 35 هەزار و 418 کەس بەهۆی بومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات تیمەکانی بەرگری شارستانی سوریا بڵاویانکردەوە، تا ئەمڕۆ پێنج هەزار و 801 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 396 کەسی دیکەش برینداربون.

بەرەبەیانی رۆژی 2023/2/6، بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا ناسراو بە ئافاد بڵاویکردەوە، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلەی رێختەر شاری مەرەشی باکوری کوردستانی هەژاند. بومەلەرزەکە زۆربەی ناوچەکەی گرتەوە، لە تورکیا و سوریاش تائێستا گیان لەدەستدانی زیاتر لە 41 هەزار کەس راگەیەنراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار