سوودانی: "پێویستە لە میانی ئەمساڵدا سەرژمێری گشتیی لە عێراق ئەنجام بدرێت"
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لەسەر داوای محەمەد شیاع سوودانی پێویستە لە میانی ئەمساڵدا، سەرژمێری گشتیی لە عێراق ئەنجام بدرێت.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئەمڕۆ چوارشەممە ئاماژەی بەوەداوە کە لەچوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتیی لە میانی ئەمساڵدا، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای نیشتەجێبوونی کردووەهاوکات جەختی لە بەگەڕخستنی هەموو هەوڵەکان کردۆتەوە، لەپێناو ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی له عێراق لەماوەی ئەم ساڵەدا.
سودانی داواشیکردووە، پێویستە هەموو توانا و پێداویستییەکانی مرۆیی، تەکنیکی، دارایی و لۆجستی پێویست بهردهستبكرێن، بەمەبەستی سەرخستنی پڕۆسهی سهرژمێری له عێراق.
ههروهها لە کۆبوونەوەکەدا ئەو رێکكارانەی دەزگای ناوەندی بۆ سەرژمێری و ئامار لە وەزارەتی پلاندانان و پێداویستییەکانی جێبەجێکردنی پڕۆسەی سەرژمێری گشتی و ڕۆڵە چاوەروانکراوەکانی وەزارەتەکانی پەیوەندار بەم پرۆسەیە، تاووتوێکران.
بەپێی زانیارییەکان لەنێوان ساڵانی ١٩٢٧ تاوەکو ١٩٩٧، حەوت سەرژمێری گشتیی لە عێراق ئەنجامدراوە، ئەوانیش لە ساڵانی ١٩٢٠، ١٩٤٧، ١٩٥٧، ١٩٦٥، ١٩٧٧، ١٩٨٧، ١٩٩٧دا.
هاوکات بەپێی دوایین ئامار کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڵاوکرابوویەوە، ژمارەی دانیشتوانی عێراق گەیشتووەتە، ٤٢ ملیۆن و ٢٤٨ ھەزار و ٨٨٣ کەس.