ئەمریکا بۆ ئازادکردنی هاوڵاتییانی دانوستان لەگەڵ ئێران دەکات

ئەمریکا: دانوستانەکان پەیوەندیی بە پرسی ئەتۆمییەوە نییە

2 ساڵ لەمەوپێش



تەلەڤیزۆنێکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات کە واشنتۆن و تاران بۆ ئازادکردی ژمارەیەک هاوڵاتیی ئەمریکی بە نێوەندگیریی قەتەر سەرقاڵی دانوستانن.

تەلەڤیزیۆنی (NBC) ئەمریکا بڵاوی کردەوە؛ ئەمڕۆ چوارشەممە ئەمریکا و ئێران لە دانوستانی ناڕاستەوخۆدا بون بە مەبەستی ئازادکردن ژمارەیەک هاوڵاتیی زیندانیکراوی ئەمریکا لە ئێران و یەکێک لە مەرجەکانی دەسەڵاتی ئەو وڵاتە ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی بوە لە بانکەکانی کۆریای باشور.

 NBC لە زاری چوار سەرچاوەی ئاگادارەوە ئاماژەی بەوە کردوە؛ واشنتۆن و تاران لە رابردوشدا دانوستانی لەو شێوەیان کردوە و رەنگە ئەمریکا لە پێناو ئازادکردنی هاوڵاتییانی وڵاتەکەی بە هەندێک مەرجی دەسەڵاتی ئێران رازیی ببێت.

دەرکەوتوە ئەمریکا داوای ئازادکردنی سیامەک نەمازی، عیماد شەرقی، موراد تاهباز-ی کردوە کە سەرجەمیان خەڵکی ئێرانن و هەڵگری رەگەزنامەی ئەمریکان و لە لایەن دەسەڵاتی ئێرانەوە زیندانیی کراون.

سەرچاوەکانی ئەمریکا رونیان کردوەتەوە؛ ئەگەر واشنتۆن و تاران رێککەون، پڕۆسەی ئاڵوگۆڕ یان ئازادکردنی ئەو زیندانیانە لە وڵاتی قەتەر ئەنجام دەدرێت چونکە ئەو وڵاتە نێوەندگیری سەرەکیی نیوان ئەمریکا و ئێرانە.

کۆریای باشور بەهۆی سزاکانی ئەمریکا لەسەر ئێران ناتوانێت بڕی حەت ملیارد دۆلاری ئێران رادەست بکات و ئەگەری هەیە ئەگەر دەسەڵاتی تاران ئامادەیی دەربڕێت بۆ ئازادکردنی ئەو زیندانییانەی کە واشنتۆن داوای ئازادکردنیانی کردوە ئەوا پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە بانکەکانی کۆریای باشور ئازاد بکرێت.

ژمارەیەک بەپرسی ئەمریکا لە لێدوانەکانیان بۆ تەلەڤیزیۆنی (NBC) جەختیان لەوەکردوەتەوە کە دانوستانە ناڕاستەوخۆکەی واشنتۆن و تاران پەیوەندیی بە پرسی رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 نییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار