هۆبەی لیبیای رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان: چارەنووسی زیاتر لە ٧٣ کەس نادیارە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

هۆبەی لیبیای رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەربە نەتەوەیەکگرتووەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویكرده‌وه‌، چارەنووسی زیاتر لە ٧٣ کەس نادیارە کە لەو بەلەمەدا بوون کە دوێنێ لە سنوورە ئاوییەکانی لیبیا ژێرئاو کەوت.

هۆبەی لیبیای رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە: "ئاماژە بەوە دەدرێت لە ئاکامی ژێرئاوکەوتنی بەلەمێک لە کەناراوەکانی لیبیا لانیکەم ٧٣ کۆچبەری نایاسایی چارەنووسیان نادیارە و ئەگەری ئەوە هەیە گیانیان لەدەست دابێت. ئەم بەلەمە کە نزیکەی ٨٠ کەسی هەڵگرتبوو و بەرەو ئەورووپا بەڕێکەوتبوو لە ١٤ی شوبات کەوتبووە جووڵە. حەوت سەرنشینەکەی دیکەی کە زۆر بە زەحمەت رزگاریان ببوو ئێستا لە نەخۆشخانەن".

ژمارەی کۆچبەران کە کۆچی نایاسای دەکەن بەرەو وڵاتانی ئەوروپا لە ڕێگەی جۆراو جۆرەوە لە هەڵکشاندایە بە تایبەت لە ڕێگەی ئاوەوە کە ژمارەیەکی زۆریان  گیانلەدەستدەدەن،بەو پێیەی تەنها لە ٤٧ ڕۆژی ڕابردودا زیاتر لە 130 کۆچبەر گیانیان لەدەستداوە. لەگەڵ ئەوەی ڕێکارە یاساییەکان لە لایەن وڵاتانی ئەوروپاوە بەردەوام توندتردەکرێتەوە بەڵام ئەمە ڕێگری نەکردووە لە کۆچی نایاسای لە وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقاوە بە هۆی سەختی باری ژیان و کێشە سیاسییەکانی ئەو ناوچانەی گرتۆتەوە.

گوتەبێژی نووسینگەی هەماهەنگیی دەریای ناوەڕاست لە رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی، فلاڤیۆ دی گیاکۆمۆ لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاویکردەوە، لە کانوونی دووەمەوە تاکو ئێستا زیاتر لە ١٣٠ کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست گیانیان لەدەست داوە.

بەپێی داتاکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ٢٠٢٢دا كۆی گشتیی هەزار و ٣٧٧ کۆچبەری نایاسایی کە ویستوویانە لە ئەفریقاوە بپەڕنەوە بۆ ئەورووپا لە دەریای ناوەڕاستدا گیانیان لەدەست داوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار