وەبەرهێنەرە لوبنانییەکان ژمارەیەک بانکی بەیروتیان سوتاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

خۆپیشاندەران لە لوبنان رۆژی پێنجشەممە هێرشیان کردە سەر  دوو بانکی گەورەی وڵاتەکە لە بەیروتی پایتەخت و ئاگریان تێبەبەردا، و بانکەکانیان سوتاند، هاوکاتی ئەوەی بەهای دراوی ناوخۆیی نزمترین ئاستێکی نوێی تۆمارکرد و بەو پێیە هەژاریی لەو وڵاتەدا قووڵتر دەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە ،دوای ئەوەی نرخی دراوی پاوەندی لوبنانی دابەزی ژمارەیەکی زۆر خۆپیشاندەر هێرشیان کردە سەردوو بانک لەو وڵاتە وئاگریان تێبەبەردا، و بانکەکانیان سوتاند.

پوکانەوە و هەڵئاوسانی ئابووری لوبنان و قەیرانی دارایی  لە لوبنان لە ساڵی 2019دا سەریهەڵداوە، دوای چەندین ساڵ لە گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردن لەلایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەوە. زیاتر لە سێ لەسەر چواری دانیشتوانی لوبنان کە 6 ملیۆن کەسە، تووشی هەژاری بوون و لیرەی لوبنانی نزیکەی 97%ی بەهای خۆی بەرامبەر بە دۆلار لەدەستداوە.

بانکەکانی لوبنان لە تێکۆشاندان، لە کۆتاییەکانی ساڵی 2019ەوە وەرگرتنی پارەی کاشیان سنووردار کردووە.

ڕۆژی پێنجشەممە بانکەکانی بەیروت بۆ ڕۆژی دەیەمی داخران، کە بە "مانگرتنی کراوە" ناوی دەبەن، ئەمەش دوای دۆسیەیەکی دادگا کە بڕیاری لە بەرژەوەندی وەبەرهێنەرێکی لوبنانی دا و داوای پاشەکەوتە گیریخواردووەکانیان دەکرد.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار