ئیسرائیل: دانوستانەکانی ئێران بۆ فڕۆشتنی چەک بە 50 وڵات دەستی پێکردوە

بلۆمبێرگ: ئیسرائیل و سعودیە بە نهێنی دژی ئێران کۆدەبنەوە

یوئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل

2 ساڵ لەمەوپێش



ئیسرائیل رایگەیاند؛ ئیران دەیەوێت چەک بە 50 وڵات بفرۆشێت و لەگەڵ سەرجەم ئەو وڵاتانە لە دانوستاندایە، پێگەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات تەلئەبیب هەوڵی توندوتۆڵکردنەوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ریاز دەدات دژی کۆماری ئیسلامی.

یوئاڤ گاڵانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل لە کۆنفڕانسی ئاسایشیی میونخ  رایگەیاند؛ ئێران سەرقاڵی ئەوەیە چەک و موشەک بە 50 وڵات بفرۆشێت و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کرد رێگریی لە هەنگاوەکانی ئەو وڵاتە بۆ فرۆشتنی چەک بکەن.

گاڵانت وتویەتی: ئێران دەیەوێت فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەک بەو وڵاتانە بفڕۆشێت و تا ئێستا لەگەڵ بیلاڕوس و ڤەنزوێلا رێککەوتوە.

بە وتەی گاڵانت ئێران، بەرنامە ئەتۆمییەکەشی مایە مەترسییەوە و بە فرۆشتنی موشەک و کەرەستەی سەربازیی دەبێتە هۆی ناسەقامگیریی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان.

وەزیری بەرگری ئێسرائیل داوای کردوە جێگرەوەیەک بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی نێوان ئێران و وڵاتانی 5+1 پێکبهێنرێت بۆ ئەوەی دەسەڵاتی تاران نەتوانێت بەرنامەی ئەتۆمیی و موشەکی و سەربازییەکانی پەرەپێبدات.

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی هەواڵی بلۆمبێرگ بڵاوی کردەوە؛ ئیسرائیل دژی ئێران دەیەوێت پەیوەندییە سەربازیی و هەواڵگرییەکانی لەگەڵ سعودیە زیاد بکات.

ئاژانسەکە ئاشکرای کردوە؛ رۆژی هەینی (17/2/2023) لە پەراوێزی کۆبونەوەی هێزەکانی ئەمریکا و ئەنجومەنی وڵاتانی هاریکاریی کەنداو لە ریاز، بەرپرسانی ئیسرائیل و سعودیە کۆبونەتەوە و پرسی ئێران سەرەکیترین بابەتی کۆبونەوەکەیان بوە.

بە پیێ زانیارییەکانی بلۆمبێرگ، بڕیارە بەرپرسانی سعودیە و ئیسرائیل لە پراگ پایتەختی وڵاتی چیک کۆببنەوە بۆ توندوتۆڵکردنی پەیوەندییە سەربازیی و هەواڵگرییەکانیان بە مەبەستی رێگریی لە هەنگاوەکانی ئێران لە ناوچەکە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار