سودانی بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی دزیی سەدە داوای هاوکاری له یەکێتی ئەوروپا دەکات
2 ساڵ لەمەوپێش
محەمەد شیاع سودانی ، سەرۆک وەزیرانی عێرق جەخت لە گرنگی پشتیوانی یەکێتی ئەوروپا بۆ هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وەرگرتنەوەی کەسانی داواکراو و پارە دزراوەکان دەکاتەوه.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هاتووە "سەرۆک وەزیران لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی له موینشینی ئەڵمانیا، لەگەڵ سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا، ئورسال فۆندرەلێن، لە پەراوێزی بەشداریکردنی 59مین کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە کۆبووە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوەیان بە پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا کرد.
سودانی دووپاتی کردەوە، " لەویستی عێراق بۆ دامەزراندنی هاوبەشی گەشەپێدان و پێشکەوتوو لەگەڵ وڵاتانی یەکێتی لە بوارە جیاجیاکاندا"، ئاماژەی بەوەدا کە "کۆبوونەوەکانی لەگەڵ سەرکردەکانی ئەڵمانیا و فەرەنسا و ئیتاڵیا لەسەر ڕێگای هاریکاری ئابووری، و بنیاتنانی پەیوەندییەکانی هاوکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییەکان و کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و بنیاتنانی سەقامگیری کاریگەربون".
ناوبراو ئاماژەی بە "ڕێککەوتنی چوارچێوەی نێوان وەزارەتی دارایی و بانکی وەبەرهێنانی ئەوروپا و کرانەوە بەڕووی وەبەرهێنانی کۆمپانیا ئەوروپییەکان و بەشداریکردنیان لە کەرتی خزمەتگوزاری لە عێراق" کرد، جەختیشیکردەوە "لە گرنگی یەکێتی ئەوروپا بۆ پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەرەنگاربوونەوە". گەندەڵی و وەرگرتنەوەی کەسانی داواکراو و پارە دزراوەکان”.
لای خۆیەوە ڤۆندرالن "پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆک وەزیران و بڕیارە چاکسازییەکانی دەربڕی، هەروەها ئامادەیی هەموو وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بۆ هاوکاری و ئاڵوگۆڕکردن لەگەڵ عێراق".
ئاماژەی بە "جددی وڵاتانی ئەوروپا کرد لە دۆزینەوەی هاوبەشی ڕاستەقینە لە بوارەکانی وزە و وزەی نوێبووەوە".