لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق پێنج کەس گیانیان لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسانی سوریا ڕایانگەیاند لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی ئیسرائیلل سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەرگەڕەکی کفر سوسە لە ناوەڕاستی دیمەشق لە نزیک کۆمەڵەیەکی ئەمنی گەورە کە بە قورسی پاسەوانی دەکرێت کە نزیک دامەزراوەکانی ئێرانە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە بە ئاماژەدان بە سەرچاوەیەکی سەربازی، میدیاکانی سوریا دەڵێن ئیسرائیل دوای نیوەشەوی ڕابردوو چەند ناوچەیەکی پایتەختی ئەو وڵاتەیان کردووەتە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کوژراو و 15 برینداری لێکەوتووەتەوە و زیانیش بە چەند بینایەکی نیشتەجێبوون گەیشتووە.

هاوکات وتەبێژێکی سەربازی ئیسرائیلی ڕەتی کردەوە لێدوان بدات.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "هێرشەکە زیانی بە چەندین ماڵی هاوڵاتیان و زیانی مادیی بە ژمارەیەک لە گەڕەکەکانی دیمەشق و دەوروبەری گەیاندووە".

عماد موغنیە، فەرماندەی باڵای حزبوڵای ئێران لە ساڵی 2008دا لە تەقینەوەیەکدا لە کەفر سوسە کوژرا، کە ناوچەیەکە بە قورسی پاسەوانی دەکرێت، کە خەڵکی دەڵێن ژمارەیەک لە دەزگا ئەمنییەکانی ئێران لەناویدایە وناوەندێکی گەورەی کلتوری تێدایە.

نزیکەی 10 ساڵە ئیسرائیل لە دژی گواستنەوەی چەکی گومانلێکراوی سپۆنسەری ئێران و بڵاوەپێکردنی کارمەندان لە دەروازەی سوریا، گورزی ئاسمانی ئەنجام دەدات بەرپرسانی ئیسرائیلیش زۆر کەم  بە بەرپرسیارییەتی ژمارەیەک لەو ئۆپەراسیۆنە تایبەتییانە هەڵدەگرن.

هاوکات، سەرچاوە هەواڵگرییەکانی ڕۆژئاوا دەڵێن ئێران لەم چەند ساڵەی دواییدا بوونی سەربازیی خۆی لە سوریا فراوان کردووە و لە زۆربەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتدا جێپێی هەیە و هەزاران ئەندامی میلیشیا و گروپە سەربازیە ناوخۆییەکانی لەژێر فەرمانی ئەودان.

ئیسرائیلیش لەم چەند مانگەی دواییدا هێرشەئاسمانییەکانی  لە فڕۆکەخانەکان و بنکە ئاسمانییەکانی سوریا زیاتر کردووە بۆ تێکدانی زیادبوونی بەکارهێنانی هێڵی ئاسمانی ئێران بۆ گەیاندنی چەک بە هاوپەیمانان لە سوریا و لوبنان و لەوانەش حزبوڵای ئێران کە لە لوبنانەوە پشتگیری دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار