ئێران: فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی کڕوز بە دەستی خۆمان دروست دەکرێن

سی ئێن ئێن: 52 پارچەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێران لە ئەمریکا دروست دەکرێن

عەمید ئەفشین خاجەفەرد، بەڕێوبەری ناوەندی پیشەسازیی ئاسمانیی وەزارەتی بەرگریی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



فەرماندەیەکی سەربازیی ئێران رایگەیاند وڵاتەکە توانیویەتی لە دروستکردنی بزوێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی کڕوز تەنها پشت بەخۆی ببەستێت.

ئەفشین خاجەفەرد، بەڕێوبەری ناوەندی پیشەسازیی ئاسمانیی وەزارەتی بەرگریی ئێران رایگەیاند؛ تواناکانی وڵاتەکەی لە بواری فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا گەیشتوەتە ئاستێک کە 10 جۆری جیاوازی بزوێنەری ئەو جۆرە فڕۆکانە و بزوێنەری موشەکی کڕوز دروست دەکات و پشت بە هیچ وڵاتێک نابەسترێت.

لێدوانی ئەو فەرماندەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتێکدایە پێشتر رۆژنامە (نەشناڵ پۆست) وڵاتی کەنەدا ئاشکرای کردبو کۆمپانیایەک بە ناوی (بی ئارپی) تا ساڵی 2019 بزوێنەری فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی رادەستی ئێران کردوە.

لە لایەکی دیکەوە تەلەڤیزیۆنی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکا لە راپۆرتێکدا ئاشکرا کردوە کە زیاتر لە 52 پارچە و ئامێری تایبەت بە دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە لایەن (13) کۆمپانیای ئەمریکا دابین دەکرێت و هاوکات 12 پارچە و ئامێری دیکەی ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی ئێران لە لایەن کۆمپانیاکانی سویسڕا، چین، ژاپۆن و تایوان دابین دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار