دەمیرتاش دەپرسێت: چەند سیاسەتمەدار شەو لە چادری زیانلێکەوواندا رۆژی کردەوە؟
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەمیرتاش دەپرسێت: چەند سیاسەتمەدار شەو لە چادری زیانلێکەوواندا رۆژی کردەوە؟
سەلاحەدین دەمیرتاش رایگەیاند، سیاسەت بە تەنیا بیروبۆچوون نییە، زیاتر هەستە. ئەوەی دیکە بازرگانیکردنە و پرسیاری ئەوەی لە سەرکردە و سیاسەتمەدارانی تورکیا کرد کە کامەیان شەو لە چادری زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەدا شەویان کردووەتەوە.
سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)، لە توێتێکدا رەخنەی لە سەرۆکی و بەرپرسانی پارتە سیاسیەکان گرت کە بەدەم داواکاری زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکەی ٦ی شوباتەوە ناچن.
دەمیرتاش وتی، " ئەو سیاسەتەی لەگەڵ پێداویستی مرۆڤەکان نەبێت، سیاسەتێکی راست و هەمیشەیی نابێت. تەنیا دەتوانین راستییەکان لە دەنگ و رووخسار و پێشنیازی چارەسەری ئەو سیاسەتمەدارەدا ببینین کە هەست بە ئازارەکان دەکات."
هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە دەشڵێت، سیاسەت بە تەنیا بیروبۆچوون نییە، زیاتر هەستە. ئەوەی دیکە بازرگانیکردنە.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەمیرتاش پرسیاری ئەوەی کرد، چەند سەرۆکی پارتەکان، چەند سیاسەتمەدار شەویان لەنێو چادری زیانلێکەوتوواندا بەسەر برد. چەندیان هەستی بەوەکرد کە دایک و باوکێک لەگەڵ منداڵانی، برسی و تینوو و بێ دەستئاو و سەرشور ١٣ رۆژیان بەسەر بردووە. چەندیان بۆ ئەم خەڵکە بێهیوا، بێچارە و بریندارە فرمێسکی خوێنینیان رشت؟