دیاله‌؛ له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا 10 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی كوژران و برینداربوون

2 ساڵ لەمەوپێش



میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا له‌ ده‌وروبه‌ری قه‌زای خاڵسی باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری به‌عقوبه‌ی سه‌نته‌ری پارێزگای دیاله‌، 10 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی كوژران و برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌ میدیا عێراقیه‌یكانی راگه‌یاندووه‌،له‌ هێرشێكی چه‌كداریدا 10 هاووڵاتیی مه‌ده‌نی كوژران و برینداربوون هێرشه‌كه‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ له‌كاتێكدا كراوه‌ته‌ سه‌ر جووتیاران له‌ گوندی ئه‌لبو بالی له‌ دووری 20 كیلۆمه‌تر له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی به‌عقوبه‌، كه‌ له‌ناو كێڵگه‌كانیان خه‌ریكی كێڵان و داچاندن بوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، له‌و هێرشه‌دا 7 كه‌س كوژران و 3ـی دیكه‌ش برینداربوون، له‌ناو كوژراوان 2 ئافره‌ت هه‌بوون و زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌ده‌ن، هێرشه‌كه‌ له‌ ئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی كۆنی هۆزایه‌تی بووه‌، نه‌ك تیرۆرستی.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار