كه‌سێك له ‌مه‌ككە دوو هاورێی خۆی به ‌چەقۆ دەکوژێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ڕۆژنامەیەکی سعودی بڵاویکردەوە دوێنێ دووشەممە هاوڵاتییەک لە له ‌یه‌كێك له‌ هۆتێله‌كانی مەککە بە چەقۆ دوو هاوسەفەری خۆی کوشتووە.

رۆژنامه‌ی عوكازی سعوودی بڵاوی كرده‌وه‌، ده‌سه‌ڵاتدارانی سعوودیه‌ كه‌سێكی جه‌زائیریان ده‌ستگیر كردووه‌، كه‌ دوو کەسی خەڵکی وڵاته‌كه‌ی خۆی كوشتووه‌، ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و سێ هاوڕێیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی عه‌مره‌ چوونه‌ته‌ مه‌ككه‌ی پیرۆز.

هاوکات رۆژنامه‌ی ئه‌لنه‌هاری جه‌زائیری ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، تۆ‌مه‌تبار و قوربانیه‌كان بۆ‌ ئەنجامدانی سوونه‌تی عه‌مره‌ چوونەتە مەککە، له‌وێ ناكۆكی له‌نێوانیان دروستبووە‌، لە ئەنجامدا یەکێکیان دوو هاوڕێیەکەی دیکەی کوشتووە، دوای رووداوەکەش پۆلیس سعوودیە تۆمه‌تباره‌كه‌ی ده‌ستگیركردووە‌.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی میرنیشینی مه‌ككه‌، تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیر كردووه‌، ره‌وانه‌ی لای  داواكاری گشتی كراوه‌ بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار