وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئێران: قەبارەی ھەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی ١٠ مانگدا بەڕێژەی ٢٣٪ بەرزبووەتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئێران رایگەیاند، قەبارەی ھەناردەی ئێران بۆ عێراق لە ماوەی ١٠ مانگدا بەڕێژەی ٢٣٪ بەرزبووەتەوە.

"رەزا فاتمی ئەمین" وەزیری پیشەسازی و بازرگانی ئێران رایگەیاند، قەبارەی ھەناردەی کاڵا و شمەکی وڵاتەکەی بۆ عێراق لە ماوەی دە مانگی رابردوودا بەپێی ساڵنامەی ئێرانی واتە لە ٢١ی ئاداری ساڵی ٢٠٢٢ەوە، بەڕێژەی ٢٣٪ بەرزبووەتەوە.

وتیشی، ھەناردەی ئێران ٥٠ ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە. 

ھاوکات ھەناردەی ئێران بۆ تورکیا بەڕێژەی ٤٦% و بۆ روسیا ٢٣% و بۆ وڵاتانی ئەفریقا بەڕێژەی زیاتر لە ٢٠% زیادیکردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار