ئەمریکا: هاوپەیمانی دژی ئێران بەهێز دەکەین

ئەمریکا: دوو ساڵە هێرشەکانی ئێران لە کەنداو زیادی کردوە

چارلز کوپەر، فەرماندەی یەکەی پێنجەمی هێزە دەریاوانییەکانی ئەمریکا

2 ساڵ لەمەوپێش



فەرماندەیەکی باڵای ئەمریکا رایگەیاند ئێران هێرشەکانی لە ناوچەکەدا زیاتر کردوە و بوەتە مایەی سەرنجی زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە .

چارلز کوپەر، فەرماندەی یەکەی پێنجەمی هێزە دەریاوانییەکانی ئەمریکا رۆژی سێشەممە لە وڵاتی ئیمارات رایگەیاند؛ لە دوو ساڵی رابردودا جموجۆڵ و هێرشەکانی ئێران لە کەنداو زیادی کردوە.

کوپەر وتویەتی: ئێران لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە زۆربەی هێرشەکانی لە کەنداو ئەنجام داوە و ئەو هێرشانەشی زیانی گەورەی لێکەوتوەتەوە بۆیە جموجۆڵە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بوەتە مایەی سەرنجی ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە.

چارلز کوپەر کە ماوەی دوو ساڵە فەرماندەی یەکەی پێنجەمە و ئەرکیی سەرەکییان پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکایە لە کەنداو رونی کردوەتەوە لەگەڵ دەستبەکاربونی ئەو هێرش و جموجۆڵەکانی ئێران لەو ناوچەیە بە بەردەوامیی زیادی کردوە و زیانی بە ژمارەیەک کشتی و چەند وڵاتی کەنداو بەهۆی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئێرانەوە زیانیان پێگەیشتوە.

ئەوە فەرماندەیە جەختی لەوە کردوەتەوە؛ لە ئێستادا ئەمریکا هەمو سەرنجێکی لەسەر توندوتۆڵکردنەوە هاوپەیمانیی وڵاتانی ناوچەکەیە دژی جموجۆڵەکانی ئێران.

لە دوو ساڵی رابردودا ژمارەیەک کەشتیی بازرگانی و نەوتهەڵگر لە ئاوەکانی کەنداو کراونەتە ئامانج و زیانی گەورەیان پێگەیشتوە و ئەمریکا و ئیسرائیل هێزەکانی ئێرانیان تۆمەتبار کردوە بە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار