عومان مۆڵەتی دا بە فڕینی فڕۆکەکانی ئیسرائیل بەسەر ئاسمانی وڵاتەکەیدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 وڵاتی عومان ئەمڕۆ ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی ئیسرائیلدا کردەوە و لە  ئێستاوە  دەتوانن بەسەر ئاسمانی عوماندا بفڕن دوای ئەوەی وڵاتی کەنداو ئاسمانی خۆی بۆ هەموو ئەو کۆمپانیایانە کردەوە کە مەرجەکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنییان تێدایە.

ئیلی کوهین، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ڕۆژی پێنجشەممە سوپاسی سوڵتان هەیسەم بن تاریق ئەلسەعیدی کرد بۆ ئەو بڕیارەی کە دەبێتە هۆی کورتکردنەوەی " کاتی گەشتەکانی بۆ ئاسیا"

هەروەها ئیلی کوهین وتیشی، “بڕیارێکی مێژوویی و گرنگە بۆ ئابووری ئیسرائیل و گەشتیارە ئیسرائیلییەکان"، ئەم بڕیارەی عومان دەبێتە هۆکاری کورتبوونەوەی گەشتەکان لانیکەم دوو کاتژمێر بۆ تایلەند و هیندستان کەم دەکاتەوە.

 

ئەمە لەکاتیکدایە  ساڵی ڕابردوو سعودیە ڕێگەی بە هێڵە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل دا کە ئاسمانی وڵاتەکەی بەکاربهێنن بەڵام بەهۆی ئەوەی ئاسمانی عومان داخرابوو، کۆمپانیاکانی گواستنەوەی ئیسرائیلی نەیانتوانی ئەو ڕێگایە بەکاربهێنن بۆ گەشتکردن بۆ ئاسیا، کە  ئەم بڕیارەی عەرەبستانی سعودیش  دوای ئەوە هات کەوا ساڵی ڕابردوو جۆ بایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەردانی ناوچەکەی کرد.

لەگەڵ ئەوەشدا  کە عومان و ئیسرائیل پەیوەندیەکی دیپلۆماسی بەرچاویان نیە، بەڵام ساڵی ٢٠١٨ سوڵتان قابووس لە شاری مەسقەت پێشوازی لە بنیامین نەتەنیاهو کرد، هەروەها یەکەم وڵاتیش بوو کە پیرۆزبایی دامەزراندن و بەرەوپێشچوونی پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی نێوان بەحرەین وئیماراتی کرد لەگەڵ ئیسرائیل.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار