لە هێرشێکی سوپای عێراقدا پێنج چەکدار کوژران

2 ساڵ لەمەوپێش



پێنج "تیرۆریست"ی لە بۆردومانێکی ئاسمانی لە سه‌ڵاحه‌دین کوژران.

شانەى راگەیاندنى ئەمنیی عێراق به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 24ی2ی2023 له‌  بڵاوكراوه‌یەکدا ڕایگەیاند، لە بۆردومانێکى فڕۆکەكانی سوپاى عێراقدا پێنج "تیرۆریست" كه‌ سه‌ر به‌ داعشن لە ناوچەى وادى عوزێم لە سنورى پارێزگاى سەلاحەدین کوژراون.

باسی لەوەش کردووە، ئۆپەراسیۆنەکە، دوای چاودێری و بەدواداچونی تەکنیکی لەلایەن فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سه‌ڵاحه‌دین ئه‌نجامدراوه‌.

سەرەڕای ئەوەی له‌ كۆتایی ساڵی 2017، حەیدەر عەبادی ، سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی عێراق ، سەرکەوتنی جەنگی بەسەر ڕێکخراوی  داعش ڕاگەیاند، بەڵام تا ئێستا جموجوڵی ئەو ڕێکخراوە لەچەند ناوچەیەکی عێراق ماوە و ناوەناوە خەڵکانی مەدەنی و هێزه ئەمنییەکان دەکەنە ئامانج.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار