کۆمپانیای نێتفلیکس لە زیاتر لە ٣٠ وڵاتدا داشکاندن بۆ بەکارهێنەرانی دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیای نێتفڵیکس  بڕیاریدا لە زیاتر لە ٣٠ وڵاتدا نرخەکانی بەشداربوون کەم بکاتەوە  بۆ بەکارهێنەرانی، ئەمەش لە هەوڵێکیدا بۆ ڕاکێشانی بینەری زیاتر بۆخۆی لەناو قەیرانی ئابوری جیهانیدا.

وتەبێژی کۆمپانیای نێتفلێکس دەڵێت "هەمیشە بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێین بۆ باشترکردنی ئەزموونی ئەندامەکانمان"، هەروەها ئاماژەی بە نوێکردنەوەی پلانەکانیان کرد لە هەندێک وڵاتیشدا.

بە گوێرەی بڕیارەکە، ئەو وڵاتانەی پارەی بەشداریکردنیان کەمکراوەتەوە بریتین لە مالیزیا، ئەندەنوسیا، تایلەند، فلیپین، کرواتیا، ڤەنزوێلا، کینیا و ئێران.

کەمکردنەوەکان بەجۆرێکە، هەندێک پلانی بەشداربوان بۆ نرخەکان دەگرێتەوە، لە هەندێک حاڵەتیشدا پارەی بەشداریکردن بۆ نیوە دابەزیوە.

کۆماپنیای نێتفلێکس کە لە ١٩٠ وڵاتدا کار دەکات، ڕووبەڕووی کێبركێی بەهێز بۆتەوە لەگەڵ کۆماپنیاکانی دیکەی وەک ئەمازۆن و ئێچ بی ئۆو دیزنی، هاوکات ڕۆژی پێنج شەممە پشکەکانی کۆمپانیاکە لە نیویۆرک دابەزینی بەڕێژەی ٪٣.٤ بەخۆیەوە بینی؛ هاوکات لەبارەی قەیرانەکانی کۆماپانیاکەوە مانگی ڕابردوو گرێگ پیتێرز، هاوبەشی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری نێتفلێکس باسی لەوەکرد کە   پلانی هەیە بەشداربووانی زیاتر بۆ خۆی ڕابکێشێت.

هاوکات ئەو بڕیارەی کۆمپانیای نێتفلیکس باسی لە هیچ یەک لە وڵاتەکانی ئەمریکا وبەریتانیا نەکردووە کە نرخەکان بۆ بەشداربوان کەم بکرێتەوە لەهەریەک لەو دوو وڵاتەدا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە  هاوینی ڕابردوو کۆمپانیای نێتفلێکس ئاشکرایکرد کە لە نێوان مانگی نیسان و کۆتایی مانگی حوزەیران نزیکەی ملیۆنێک بەشداربووی لەدەستداوە، چونکە خەڵکی زیاتر بڕیاریانداوە واز لە خزمەتگوزارییەکە بهێنن، بەڵام لە مانگی یەکدا کۆمپانیاکە ڕایگەیاندبوو ژمارەی بەشداربووان لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢دا بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار