ئافاد: ئەو بومەلەرزانەی کە دەبوو لە چوار مانگدا ڕووبدەن، لە ١٧ ڕۆژدا ڕویاندا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاولاتی

بەڕێوەبەری گشتیی بوومەلەرزە و کەمکردنەوەی مەترسییەکان لە سه‌رۆكایه‌تی ئافاد ڕایگەیاند، هەشت هەزار و٥٥٠ پاش لەرزە  لەدوای   دوو بوومەلەرزە بەهێزەکەی ٦ی شوباتەوە ڕویانداوە، ئەوەش ئەگەر بەراورد بکرێن بە تۆماری ساڵێک ئەوا دەبوو ئەو ژمارە زۆرە لەماوەی چوار مانگدا تۆماربکرێن لەکاتێکدا لە مانگەدا  لە ١٧ ڕۆژدا تۆمار کراوە.

 

ئۆرهان تاتار، بەڕێوەبەری گشتیی بوومەلەرزە و کەمکردنەوەی مەترسییەکان لە سه‌رۆكایه‌تی ئافاد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی پاشلەرزە و بوومەلەرزە بەهێزەکەی ئەم مانگەوە کە بە پلەی ٧.٨ و ٧.٥ ڕویاندا کە چەقەکەی پارێزگای مەرەش بوو ئاماژەی بەوەدا ئەو پاش لەرزە زۆرە بەبەراورد بەو ئامارانەی کە لەساڵێکدا کۆمان کردوونەتەوە دەبوو لە جوار مانگدا ڕوبدەن.

هاوکات ئۆرهان تاتار ئاماژەشی بەوەدا، لە ئێستادا هێشتا پاشلەرزە ڕوودەدات کە گوڕەکەیان لە ٥ پلەی ڕێختەردایە ئەوەش مەترسی لەسەر باڵەخانە زیانمەندەبووەکان دروست دەکات بۆیە هاوڵاتیانمان ئاگادار کردۆتەوە بۆ هێنانی کەلوپەلیش نزیک نەکەونەوە و نەچنەوە ناو باڵەخانەکانیان، هاوکات وتیشی بەبڕیار چونی گەڕانەوەی هاوڵاتیانمان بۆ ناو ماڵەکانیان لەو پارێزگایانەی کە لەناوچەی بومەلەرزەکەدا بوون  قەدەغەکردووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٤ لە ٢٠ی شوباتدا ڕویدا و زیاتر لە ٢٠٠ کەس برینداربوون و نزیکەی ٨ کەس زیاتریش برینداربوون وچەندین باڵەخانەش ڕوخان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار