ژمارەی گیانلەدەستدانی بومەلەرزەکانی باکور ٤٤ هەزار کەسی تێپەڕاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمی، لە بومەلەرزەکانی باکوری کوردستاندا، ٤٤ هەزار و ٢١٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
دەزگای کارەسات و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد)، ئامارێکی نوێی گیان لەدەستدان و کۆچی هاوڵاتیانی لە ناوچە زیانلێکەوتووەکان بڵاوکردەوە. بەگوێرەی ئامارەکە، تاوەکو ئێستا ٤٤ هەزار و ٢١٨ کەس لە بومەلەرزەکاندا گیانیان لەدەستداوە.
ئافاد دەڵێت، دوای بومەلەرزەکانی ٦ی شوباتدا کە بە گوڕی ٧.٧، ٧.٦ و ٦.٥ لە باکوری کوردستان روویاندا، ٩ هەزار و ١٣٦ پاشەلەرزەی دیکە روویانداوە.
هەروەها باسی ئەوەش دەکات کە ٥٢٨ هەزار و ١٤٦ هاوڵاتی لە ناوچە زیانلێکەوتووانەوە بۆ شارەکانی دیکەی تورکیا گواستراونەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لایەنە کوردیەکانی باکوری کوردستان، هوشداری لە گۆڕینی دیموگرافیای شارە زیانلێکەوتووەکان دەدەن و داوا دەکەن، هاوڵاتییە کوردیەکان شارەکانیان بەجێ نەهێڵن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار