زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە لە تورکیا پێویستیان بە ٥٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند، ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار زیانلێکەوتووی بومەلەرزەکانی تورکیا پێویستیان بە خانووبەرە هەیە و پێویستە ٥٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروست بکرێن.
پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان (یۆ ئێن دی پی) رایگەیاند، لە بومەلەرزەکانی شەشی شوباتدا، تەنیا لە تورکیا ١٦٠ هەزار باڵەخانە رووخاون و زیانی گەورەیان بەرکەوتووە کە دەکاتە زیاتر لە ٥٢٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون.
رێکخراوەکە دەڵێت، بە گشتی ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کەس لەئێستادا بێماڵ و حاڵ بوون و پێویستە دەست بە دروستکردنی ٥٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بکرێت.
یو ئێن دی پی ئاشکرای کرد، بومەلەرزەکانی ٦ی شوبات، نزیکەی ٢١٠ ملیۆن تۆن پاشماوەی ئاسن، چێمەنتۆ و شیشی دوای خۆی بەجێهێشتووە، لە کاتێکدا کە بومەلەرزەکەی ساڵی ١٩٩٩ی ئەستەنبوڵ ١٣ ملیۆن تۆن پاشماوەی بەدوای خۆیدا بەجێ هێشتبوو.
لەلایەکی دیکەوە، بەرپرسێکی حکومەتی تورکیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، حکومەت دەستی بە دروستکردنی ٢٠٠ هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە شارەکان و ٧٠ هەزار خانوو لە گوندەکان، بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکان دەکات و تێچووی ئەو پرۆژەیانە، بە ١٥ ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار