ئێران دانوستان لەگەڵ ئەمریکا رەت دەکاتەوە

ئەمریکا: ئامانجمان چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی نییە

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران

2 ساڵ لەمەوپێش



ئێران رایگەیاند چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی پێویستی بە دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکات و لە بەرامبەردا واشنتۆنی رەتی دەکاتەوە ئامانجی زیندوکردنەوەی ئەو رێککەوتنە بێت.

ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند؛ وڵاتەکەی پابەندی رێککەوتنی ئەتۆمییە و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمییش لە 15 راپۆرتدا ئەوەی رون کردوەتەوە.

کەنعانی وتویەتی: بە پێی ئەزمونی رابردو دەرکەوتوە ئەمریکا پابەندی بەڵێنەکانی نابێت بۆیە بە بڕوای کۆماری ئیسلامی لەسەر پرسی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی ئەمریکا شایەنی دانوستانی راستەخۆ لەگەڵ ئێران نییە.

بە وتەی کەنعانی، ئەمریکا لە دوای کشانەوەی لە رێککەوتنی ئەتۆمیی زیاتر لە 800 سزای نوێی دژی ئێران سەپاندوە و سەرەڕای ئەوەش کۆماری ئیسلامی پابەندە بە چالاککردنەوەی رێککەوتنەوە بەو مەرجەی سەرجەم سزاکان هەڵوەشێتەوە.

لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاتێکدایە جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە نوێترین لێدوانیدا رایگەیاند؛ وڵاتەکەی لە ئێستا کار بۆ چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی ناکات و پشتیوانیی لە ناڕەزایەتیی ئاشتیانەی خەڵک لە ئێران دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار