ئاینێکی نوێ له وڵاتی ئیمارات سەرهەڵدەدات و ناڕەزایەتی گەورەی لێدەکەوێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



وڵاتی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی دان نا بە "ئایینی ئیبراهیمی" و ئەوەش ناڕەزایی زانایانی ئیسلامی لێدەکەوێتە و بە پیلانی ئیسرائیل وەسفی دەکەن.

لەم بارەیەوه، یه‌كێتى جیهانى زانایانى مسوڵمان و چه‌ند رێكخراوێكى تر ڕایانگه‌یاند، ووڵاتى ئیمارات ئاینى ئیبراهیمى كردۆته‌ ئاینى ده‌وڵه‌ت و ده‌ڵێن، ئه‌م ئاینه‌ بت په‌رستى تێكه‌ڵه‌و له‌سه‌ر داواى ئیسرائیل ئه‌مه‌كراوه‌.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كى یه‌كێتى زانیایانى جیهانى مسوڵمانان و چه‌ند رێكخراوێكى تر هاتوه‌، بنچینەی بیرۆكەی ئاینی بەناو ئیبراهیمی بەرپا دەبێت لەسەر خاڵی هاوبەش لەنێوان باوەڕی ئیسلام و باوەڕەكانی تردا، ئەمەش بیرۆكەیەكی پووچ و ناڕەوایە، چونكە ئیسلام لەسەر بناغەی یەكتاپەرستیی و بە تاك و تەنها ناساندنی خوای گەورە، لەسەر پەرستشكردن تەنها بۆ خوای گەورە دامەزراوە، بەڵام باوەڕی هاوەڵگەریی چووەتە ناو ئاینە گۆڕدراو و لادەرەكانی تر، بتپەرستییان تێكەڵ بووە، 

یەكتاپەرستیی و هاوەڵگەریش دوو شتی دژ بەیەكن و كۆنابنەوە لەیەك بیرۆكەدا.

باس لەوەش کراوە، ئەوەى كە دەوترێ‌ گوایا ئیبراهیم سەلامی خوای لێبێت لەسەر یەك ئاینە كە كۆكەرەوەی ئیسلام و جولەكەو مەسیحییەتە، ئەوە گوتەیەكی ناڕەوایەو باوەڕێكی خراپە.
هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه‌، لەڕاستیدا هەوڵدان بۆ پشتگیریی لە ڕێكەوتننامەكانی ئەبراهام بۆ ئاساییكردنەوەو چۆكدادان، لە ڕێگای ڕەواجدان بە ئاینێكی نوێ‌ كە پشتگیری لە ئاساییكردنەوەی سیاسیی بكات، كارێكە لە شێوەو لە بابەت و لە ناوەڕۆك بە ئەسل و فەرعیەوە ڕەتدەكرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار