ژن و پیاوێک لە کاتی فرۆشتنی منداڵە دوو ساڵانەکەیان دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە هێزە ئەمنیەکان لە پارێزگای دیوانیە ژن و پیاوێکیان دەستگیرکردوە کە سەرقاڵی فرۆشتنی کچە تەمەن دو ساڵانەکەیان بون.

بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، ئەو دو کەسە کە هاوسەری یەکترن لەکاتی فرۆشتنی کچە تەمەن دو ساڵانەکەیاندا دەستگیرکراون، پرۆسەی دەستگیرکردنیشیان بە هەماهەنگی لەگەڵ فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی ئەنجامدراوە.

باسی لەوەشکردوە، هەردو تۆمەتبارەکە رەوانەی دادگا کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوە، کچە تەمەن دو ساڵانەکەش رەوانەی شوێنێکی پارێزراو کراوە.

هاوکات بازرگانیكردن بە مرۆڤ له‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ یه‌كێك له‌تاوانه‌ گه‌وره‌كان دانراوه‌ و له‌ ساڵی 2012 یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌مرۆڤی په‌سه‌ندکراوە.

یه‌كێك له‌سزاكانی ناو یاساكه‌ش ده‌گاته‌ له‌سێداره‌دان، لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیش له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌ژێر ناوی لیژنه‌ی ناوه‌ندی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤ دروستكراوه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و یاسایه‌

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار