بۆ هێنانەوەی حەمدیە جاف، عێراق وەفدێکی ناردە ئیمارات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە شاندێک لە فەرمانگەی تایبەتمەندی چاکسازی گەیشتوونەتە ئیمارات بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی رادەستکردنەوەی ئەو کەسانەی تۆمەتبارکراون بە گەندەڵی.

‎ دەستەی دەستپاکی عێراق رۆژی ۹ی ئەم مانگە بڵاویکردەوە، حەمدیە جاف بەرپرسی پێشووی بانکی بازرگانی عێراق کە بەهۆی گەندەڵییەکانییەوە بە شاژنی گەندەڵیی عێراق ناوی دەرکردووە، لە ئیمارات دەستگیر کراوە٠

‎ حەمدیە جاف بە شاژنی گەندەڵیی عێراق ناوی دەرکردووە لەسەر كۆمەڵێك دۆسیەی گەندەڵی كارگێڕی و دارایی لەلایەن دادگاوە حوكم دراوە، بەڵام بۆ وڵاتی ئیمارات هەڵهاتبوو هاوکات دەستەی دەستپاکی  پێشتر چەند دۆسیەیەكی گەڕاندنەوەی لەدژی حەمدیە جاف رێكخستبوو كە ژمارەیان 17 دۆسیە بووەو پێشكەشی سەرۆكایەتی داواكاری گشتی كردبوون بۆ ئەوەی بنێردرێن بۆ ئیمارات بەمەبەستی رادەستكردنەوەی حەمدیە جاف بەڕێگەی دیپلۆسی. ‎

بەپێی وتەی دەستەی دەستپاکی، حەمدیە جاف لەو كاتەی كە بەڕێوەبەری گشتی بانكی بازرگانی عێراقی بووە، بەبڕی یەك ملیار و 116 ملیۆن و 24 هەزار و 788 دۆلاری ئەمریكی و 90 ملیارو 786 ملیۆن و 20 هەزارو 500 دیناری عێراقی، زیانی بە دارایی گشتی عێراق گەیاندووە.

هاوکات ‎ساڵی ٢٠٢١ بەڵگەیەک لەسەر حەمدیە جاف بڵاوکرایەوە کە قەرزی زیاتر لە 600 ملیۆن دۆلاری بە ئەندامانی خێڵە ( جاف ) کەی داوە بۆ پڕۆژەی خەیاڵاوی لەهەرێمی کوردستان بەبێ گەرەنتی ڕاستەقینە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار