ئێران ژنێکی ئیسپانی ئازادکرد  کە لەکاتی خۆپیشاندانەکانی شۆڕشی ژینا ئەمینی دەستگیری کردبوو

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێران دوێنێ  ژنێکی بە ڕەگەز ئیسپانی ئزادکرد کە لە مانگی تشرینی دووەمەوە لەسەرووبەندی ناڕەزاییەکانی شۆڕشی ژینا ئەمینیدا دەستگیری کردبوو.

ئەمڕۆهۆسێ مانوێل، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا  ئەمڕۆ لە لێدوانیکی ڕۆژنامەوانیدا لە ڕایگەیاند"  ئەو ژنە دوێنێ ئازادکراوە، بەڵام نەمانویست ئەوە بە ئاشکرا  ڕابگەێنێن پێش ئەوەی فڕۆکەکەی لە ئێران دەربچێت"

ئەو ژنە ناوی ئانا بانەیرایە و تەمەنی ٢٥ ساڵە، ئەوەس بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی هەرانا کە هەواڵەکەی پشت راستکردۆتەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا ئەو ژنە هیچ زانیاریەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردنەکەی و ناسنامەکەی بڵاونەکراوەتەوە لەلایەن ئێرانەوە، لەکاتێکدا لەماوەی خۆپیشاندەکانی شۆڕشی ژینا ئەمینیدا دەستگیرکرا.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە جگە لەو ژنە ئیسپانیە کە دوێنێ ئازادکراوە، چەندین کەسانی بیانی دیکە لە ئێراندا دەستگیرکراون ولەزینداندان، هەر لەبارەی هاوڵاتیەکی دیکەی ئیسپانیەوە کە هاوشێوەی " ئانا بانەیرا" دەستگیرکراوە، وەزیری دەرەوەی ئیسپانیا لە میانی وتارەکەی لەبارەی ئازادکردنی ئاناوە ڕایگەیاند، دڵخۆشیمان کاتێک تەواو دەبێت کاتێک سانتیاگۆ سانتێز" ئەو هاوڵاتیە ئیسپانیەی دیکە کە لەزیندانەکانی ئێراندایە" ئازادبکرێت، وتیشی " واز لەوهەوڵەکانی ناهێنێت بۆ ئازادکردنی"

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار