ئاماری نوێی گیانلەدەستدانی بومەلەرزەکانی باکوری کوردستان ئاشکرا کرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی دەزگای کارەسات و فریاگوزاری تورکیا رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ٤٤ هەزار و ٣٧٤ کەس لە بومەلەرزەکانی ٦ی شوباتدا گیانیان لەدەستداوە.
یونس سەزەر سەرۆکی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، تاوەکو ئێستا لە ٢١ی هەزار باڵەخانەدا کە بەهۆی بومەلەرزەوە رووخاون، هەڵمەتی گەڕان و پشکنین تەواوە بووە. لە ٢١ باڵەخانەدا، تەرمی ٤٤ هەزار و ٣٧٤ کەس دەرهێنراون. لە ئێستاشدا ٨ هەزار و ١٨٢ ئەندامی تیمەکانی رزگارکردن، بەردەوامی بە کارەکانیان دەدەکن.
سەزەر وتیشی، ٢٨٧ کەمپی چادر بۆ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە لە شارە زیانلێکەوتووەکان دروستکراون. هەروەها ١٠ هەزار کۆنتەینەریش بە سەر خانەوادەکاندا دابەشکراون.
لەلایەکی دیکەوە، ماڵپەڕی هەواڵی ئارتی گەرچەک رایگەیاند، ژمارەی ئەو بەڵێندەر و وەبەرهێنەرانەی کە باڵەخانەکانیان بە شێوەیەکی خراپ و ناکوالیتی دروست کردووە و لە بومەلەرزەکاندا رووخاون، دەستگیرکراون گەیشتووەتە ١٨٨ کەس.
پرسێکی دیکە، پرسی ئەو منداڵانەیە کە لە بومەلەرزەکەدا دایک و باوکیان لەدەستداوە کە ژمارەیان نزیکەی دوو هەزار منداڵ دەبێت. چەند رۆژی رابردوو ئاشكرا بوو کە ژمارەیەک لەو منداڵانە لەلایەن حکومەتەوە بە کۆمەڵە ئیسلامیەکان و تەریقەتەکان دراون و ئەوەش نارەزایەتیەکی زۆری ئۆپۆزسیۆنی لێکەوتووەتەوە.
هەر ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد کە دەسەڵات منداڵەکان بۆ بانگەشەی سیاسی بەکار دەهێنێت کە ئەوەش پێشێلکردنی مافەکانی منداڵان و تاوانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار