کۆمپانیای سۆمۆ: بەھۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە نزیکەی پێنج ھەزار بەرمیل نەوت بەفیڕۆچووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت (سۆمۆ) رایگەیاند، بەھۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە نزیکەی پێنج ھەزار بەرمیل نەوت لە بەندەری جەیھان بەفیڕۆچووە.

عەلا ئەلیاسیری، بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاى سۆمۆ، لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە، "بڕی 4 هه‌زار و 823 به‌رمیل نه‌وتی خاو له ‌تانكه‌كانی كۆمپانیای نه‌وتی باكووره‌وه‌ رژاوه‌، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كاریگه‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و وه‌ستانی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت بۆ به‌نده‌ر‌ی جه‌یهان".

گوتیشی:  "ئەو بڕە هەناردەیەی کە پلانی بۆ دانرابوو بۆ مانگی شوباتی 2023 کاریگەری نەبووە، بەهۆی بوونی عەمبارکردنی نەوتی خاوی کەرکووک لە تانکەکانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، لە بەندەری جەیهان".

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای سۆمۆ ئاماژەی بەوەشدا، وەزارەتی نەوت کاردەکات لەسەر دۆزینەوەی دەروازی نوێ بۆ گواستنەوە و فرۆشتنی نەوتی عێراق. 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار