ئەمریکا: بە عێراقدا پەیاممان بۆ ئێران نەناردوە

ئەمریکا: بەرپرسانی ئێران لێدوانی ناڕاست لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمیی بڵاو دەکەنەوە

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا

2 ساڵ لەمەوپێش



 

ئەمریکا رەتی دەکاتەوە بە بەرپرسانی عێراقدا پەیامی بۆ کۆماری ئیسلامی رەوانە کردبێت و لێدوانی بەرپرسانی ئێران لەسەر پرسی ئەتۆمیی بە ناڕاست لەقەڵەم دەدات.

نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند؛ پێچەوانەی لێدوانی حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران هیچ پەیامێک سەبارەت بە چالاککردنەوە رێککەوتنی ئەتۆمیی لە واشنتۆنەوە بە بەرپرسانی عێراقدا بۆ دەسەڵاتدارانی ئێران رەوانە نەکراوە.

پرایس وتویەتی: تەنها بەپرسانی ئێران دەتوانن وەڵامی ئەوە بدەنەوە کە بۆچی ئەو هەمو لێدوانە ناڕاستە لەسەر رێککەوتنی ئەتۆمیی دەدەن.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لێدوانەکانی ئەمیرعەبدوڵاهیانی سەبارەت بە وەرگرتنی پەیامی واشنتۆن لە رێگەی وەزیری دەرەوەی عێراقی بە "درۆ" ناو هێناوە و جەختی لەوە کردوەتەوەکە هیچ گۆڕانکارییەک لە هەڵوێستی پێشوی ئەمریکا بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی روی نەداوە.

رۆژی یەکشەممەی رابردو ئەمیرعەبدوڵاهیان لە لێدوانێکدا بۆ تەلەڤیزیۆنی (ئەلعالەم)ی وڵاتەکەی رایگەیاند؛ لە کاتی گەشتەکەی بۆ بەغدا و کۆبونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق ، فوادحسێن وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە پەیامی واشنتۆنی سەبارەت بە چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی پێ راگەیاندوە.

زیاتر لە دوو مانگە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بە بەردەوامی رایانگەیاندوە کە ئەمریکا خوازیاری چالاککردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمییە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند پەیامێکی رەوانەی تاران کردوە لە بەرامبەردا وەزارەتی دەرەوە و کۆشکی سپی ئەمریکا سەرجەم لێدوانی بەرپرسانی دەسەڵاتی تارانیان سەبارەت بەو رێککەوتنە رەت کردوەتەوە.

یەک مانگ دوای ناڕەزایەتییەکان ئەمریکا رایگەیاند سەرنجیان لەسەر پشتیوانیی لە خەڵک و خۆپیشاندەرانی ئێران دەبێت و ئامانجیان چالاک کردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی نابێت و ئەوەش بوە هۆی بەرزبونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر تمەن و هەر لێدوانێکی بەرپرسانی واشنتۆن لەسەر رەتکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی بەهای دۆلار لە بەرامبەر تمەندا زیاتر بەرز دەکاتەوە.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار