ئێران: سەدان خوێندکاری کچ ژەهرخوارد کراون بەمەبەستی داخستنی خوێندنگاکانی کچان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

جێگیری وەزیری تەندروستی ئێران لەبارەی ژەهراوی بوونی  سەدان خوێندکاری کچەوە دەڵێت، " هەندێک کەس دەیانویست هەموو قوتابخانەکان، بەتایبەت قوتابخانەی کچان دابخەن".

یونس پەناهی، جێگری وەزیری تەندروستی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مەشهەد،  ڕایگەیاند، ژەهراوی کردنی یەک لەدوای یەکی  خوێندکارانی قوتابخانەکانی کچان بە هۆی "ئاوێتە کیمیاییە بەردەستەکان" بووە  و وتی، "دوای ژەهراویکردنی خوێندکاران لە قوتابخانەکانی قوم  بۆ چەند جارێک، دەرکەوت کە هەندێک خەڵک ویستویانە کە هەموو قوتابخانەکان، بە تایبەتی قوتابخانەکانی کچان دابخرێن".

لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمەوە، زیاتر لە ٢٠٠ خوێندکاری کچ لانیکەم لە  ١٢ قوتابخانەی قوم و دوو قوتابخانەی بۆروجێرد بەهۆی ژەهراویبوونی کۆئەندامی هەناسەدانەوە گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.

هاوکات کەناڵی بی بی سی بەریتانیش لە توێژینەوەیەکیدا ئاماژە بەوە ئەدات، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا لانیکەم ٨٣٠ کەس لە قوتابخانەکاندا ژەهراوی بوون، دوو کەسیان مامۆستان و زیاتر لە ٦٥٠ خوێندکاری کچن و بەشێکیشیان خوێندکاری پیاون،  هەروەها دەشڵێت ئەم ژمارەیە تا ڕۆژی حەوتەمی مانگی ئازارە و دەتوانێت زۆر زیاتریش بێت.

یونس پەناهی یەکێکە لەو بەرپرسانەی  وەزارەتی تەندروستی ئێران لەناوئەندامانی سەرەکی لێژنەی زانستی لێکۆڵینەوە لە ژەهراوی بوونی خوێندکارانی کچ، هاوکات بەهرام عەینوڵڵاهی، وەزیری تەندروستی ئێران هەواڵی ژەهراویبوونی خوێندکارانی کچی پشتڕاستکردەوە وتی، ژەهراویبونێکی سوک بووەتە هۆکاری ئەو حاڵەتانە و وتیشی لەگەڵ باشترین پسپۆڕەکانمان لێکۆڵینەوە لە بابەتە دەکەین.

هاوکات هەفتەی ڕابردوو محەمەد جەعفەر مونتەزەری، داواکاری گشتی ئێران ڕایگەیاندبوو کە "ئەگەری کردەوەی تاوانکاریی بە ئەنقەست" لەم ڕووداوانەدا هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار