لە ئامەد بومەلەرزە زیانی بە دوو هەزار و ٢٩٥ باڵەخانە گەیاندووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەگوێرەی ئامارێک، لە ئامەد بومەلەرزە زیانی بە دوو هەزار و ٢٩٥ باڵەخانە گەیاندووە و پێویستە ٥٧ باڵەخانە بو زوترین کات بڕووخێندرێن.
پلاتفۆرمی یەکگرتن و پاراستنی شاری ئامەد کە دوای بومەلەرزەکانی ٦ی شوبات لەگەڵ تیمەکانی وەزارەتی ژینگە و شارستانی، دەستی بە دەستنیشانکردنی زیانەکانی بومەلەرزە کردبوو، ئاماری زیانەکانی بومەلەرزەی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئاماری پلاتفۆرمەکە، لە شاری ئامەد ٢٢ باڵەخانە بە تەواوی ڕووخاون، ٥٧ باڵەخانە بە زوترین کات پێویستە بڕووخێندرێن، زیانێکی زۆر بە دوو هەزار و ٢٩٥ باڵەخانە گەیشتووە و زیانێکی کەمیش بە دوو هەزار و ٢٣٦ باڵەخانە گەیشتووە.
پلاتفۆرمەکە دەڵێت، تاوەکو ئێستا لێکۆلینەوە لە دوو هەزار و ٧٦٩ باڵەخانە نەکراوە و ٧٢ هەزار و ٢٢٩ باڵەخانە هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە.
شەشی شوبات، سێ بومەلەرزەی بەهێز پارێزگاکانی مەڕەش و دیلۆکی باکوری کوردستانیان هەژاند و لە ١١ پارێزگا بووە هۆی کاولکاری و کارەساتێکی مرۆیی زۆر. بەگوێرەی دوایین ئاماری فەرمی کە ژمارەی گیان لەدەستدان تەنیا لە باکوری کوردستان و تورکیا، گەیشتووەتە ٤٤ هەزار و ٣٧٤ کەس و زیاتر لە ١١٥ هەزار هاوڵاتیش بریندار بوون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار