ئەردۆغان:  لە " ١٤" ی ئایاردا هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەردۆغان ڕۆژی ١٤ی ئایاری وەک وادەی هەڵبژاردنی تورکیا دەستنیشان کرد ودەڵێت، " بە ئیزنی خودا ئەم گەلە لە ١٤ی ئایاردا هەرچی پێویست بێت ئەنجامی ئەدات".

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکۆماری تورکیا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئاکەپەدا ڕایگەیاند، هەڵبژاردنەکان دواناخرێت و لەوادەی خۆیدا کە ١٤ی ئایارە ئەنجام دەدرێت.

 لە ئێستاشدا  گومانەکان چربوونەتەوە لەسەر ئەوەی تورکیا بتوانێت لەو وادەیەدا هەڵبژاردن ئەنجام بدات ئەوەش بەهۆی وێرانبوونی ئەو پارێزگایانەی تورکیا  لە بومومەلەرزەکەی مانگی ڕابردوو کە وادەکەن بانگەشەکانی هەڵبژاردن سەخت بێت، لەلایەکی دیکەشەوە ناڕەزایی و ڕەخنەکانی تورکیا لەمەڕ سستی هاوکاریەکان و خراپی باڵەخانەکان لە تورکیا کە بەهۆیەوە زیاتر لە ٤٥ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا.

لەگەڵ ئەوەشدا بەشێک لە چاودێران دەڵێن هەڵبژاردنەکان پێویستە تا کۆتایی ساڵ دوابخەن، لەلایەکی دیکەوە هەندێکی تریش دەڵێن پێویستە لە ١٨ ی مانگی شەش، لە کاتی خۆیدا هەڵبژاردن ئەنجام بدەن.

هاوکات ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە مانگی کانوونی یەکەمدا لە تویتێکدا وتی، "هەڵبژاردنەکان پێش کاتی ئاسایی خۆیان ئەنجام دەدرێن هەستمان بە پێویستی نوێکردنەوەی ١٨ ی مانگی شەش کرد کە وادەی ئاسایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانە، بەو پێیەی هاوکاتە لەگەڵ سەروبەندی جەژنی قوربان و تاقیکردنەوەکانی ساڵانەی منداڵەکانمان کە خۆیان بۆ زانکۆ ئامادە دەکەن، لەگەڵ پشووی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانمان و قوتابخانە ناوەندییەکان." ئەو 14 ی پێنجی بە گونجاوترین کات بۆ هەڵبژاردن دانا".

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار