دەستپاکی عێراق: ١١ تۆمەتبار دەستگیرکراون کە نزیکەی هەشت ملیار دیناریان لە خەڵک وەرگرتووە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەستەی دەستپاکی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە له بهیاننامهیهكدا رایگەیاند، 11 تۆمەتباريان لە پارێزگای نەینەوا دەستگير كردووە، کە بڕی 8 ملیار دیناریان لە هاووڵاتیان کۆکردووەتەوە.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی عێراق بڵاویکردەوە، حەوت فەرمانبەر و دوو پارێزەر و دوو کەسی دیکەیان دەستگیرکردووە کە تۆمەتبارن بە کۆکردنەوەی پارە لە هاوڵاتیان بەرامبەر گۆڕینی ڕەگەزی زەوی بۆیان لە کشتوکاڵیەوە بۆ نیشتەجێبوون و تێپەڕکردنی مامەڵەکانیان بە شێوەیەکی نایاسایی.
دهستهكه ئهوهشی روونكردهوه، "ئەندامانی کۆمەڵەکە بڕە پارەیەکیان لە هاووڵاتیان وهرگرتووه، لە بەرامبەر پێشخستنی مامەڵەی گۆڕینی جۆری زەوی لە کشتوکاڵییەوە بۆ نیشتەجێبوون، ههروهها بڕە پارەیەکی تر وەک دەرماڵەی پەیوەستبوون بە کۆمەڵەکە و رێکخستنی وەسڵەکانی ئاڵوگۆڕ لە بەرژەوەندی کۆمەڵە بۆ وەرگرتنی ئەو قیستانەی کە دەبێ لە هاووڵاتیان وەربگرن، جگه لهوهی دادوەر بڕیاری دابوو هیچ بڕە پارەیەک بە شێوەی قیست لههاووڵاتیان وهرنهگیرێت" .
له بهشی كۆتایی بهیاننامهكدا ئامەژە بەوەکراوە، "دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە وەسڵەکانی ئاڵوگۆڕکردندا گیراوه، کە کۆی گشتی بڕی 7,731,100,000 ملیار دینار بوو.