دەروازەیەکی نوێ له نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران دەکرێتەوە

یەک ساڵ لەمەوپێش



گەشتیارانی ھەرێمی کوردستان و ئێران دەتوانن لەمڕۆوە بە پاسپۆرت لە دەروازەیی کێلێوە ھاتوچۆ بکەن.

میدیای فەرمی یەکێتی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ی3ی2023 بڵاویکردەوە،بە هەوڵی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، دوای چوونی وەفدێک بەسەرپەرشتی ھیوا قەرەنی سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین بۆ پارێزگای ئازربایجانی رۆژئاوا لە ساڵی رابردوودا و واژۆ کردنی یاداشتێکی لێک تێگەیشتن، لەمڕۆوە دەروازەی کێلێ بەرووی گەشتیاراندا کراوەتەوە.

لە هەواڵەکە ئەوەش هاتوە،ھاوڵاتیان و گەشتیاران دەتوانن وەک ھەر دەروازەیەکی تری نێودەوڵەتی لە دەروازەکەوە بە پاسپۆرت ھاتوچۆ بکەن.

دەروازەی کێلێ لەقەزای پشدەر، ماوەی چەندساڵێکە بە شێوەی نافەرمی له نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران کراوەتەوە و ئاڵوگۆڕی بارزگانی تێدا دەکرێت، چەندین جار هاوڵاتیانی دەڤەرەکە داوای بەفەرمی ناساندنی مەرزەکەیان کردوه.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار