بەریتانیا: لە ئەگەری شکستی دانوستانی ئەتۆمی بژاردەی دیکە دژی ئێران لەسەر مێزە

بەریتانیا: رەفتار و هەڵسوکەوتەکانی ئێران شەڕەنگێزانەیە

بێن واڵاس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا

2 ساڵ لەمەوپێش



بەریتانیا رایگەیاند ئەگەر رێککەتنی ئەتۆمیی بۆ راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران شکست بێنێت ئەوا بژاردەی دیکە دژی ئەو وڵاتە بەکاردەهێنرێت.

بێن واڵاس، وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە لێدوانێکدا بۆ پێگەی (ئەلعەرەبیە) رایگەیاند؛ ئاشکرابونی یۆرانیۆمی پیتێنراو 90% لە ئێران ئاماژەیەکی رونە کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئەو وڵاتە ئاشتیخوازانە نییە و دەبێت بە زوترین کات رێگریی لێبکرێت.

بێن واڵاس وتویەتی: لە ئەگەری شکستی دانوستانە ئەتۆمییەکان هەمو بژاردەکان بۆ رێگریی لە ئێران بە ئامانجی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی لە سەر مێزە.

بە وتەی وەزیری بەرگریی بەریتانیا لە ئێستادا هەڵسوکەوت و جموجۆڵەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران شەڕەنگێزانەیە و بەرپرسیارێتیی تێدا بەدی ناکرێت.

ئەوە جەختی کردوەتەوە کە بەریتانیا وەک لایەنێکی بەشداری رێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران و وڵاتانی 5+1 هەوڵەکانی بەردەوام دەبێت بۆ راگرتنی گەیشتنی ئێران بە قۆناغی دروستکردنی چەکی ئەتۆمیی.

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی ئاشکرای کردوە یۆرانیۆمی پیتێنراوی 84% لە یەکێک لە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران دۆزراوەتەوە و بەرپرسانی ئێرانیش وتویانە پیتاندی یۆرانیۆم لە ژمارەیەک لە وێستگەکانی وڵاتە تەنها بە رێژەی 60% بوە و ئەوەی دۆزراوەتەوە بە هەڵکەوت بوە.

بە پێی رەشنوسی خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمیی ساڵی 2015 ، نابێت پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران لە رێژەی 5% زیاتر بەرز بکرێتەوە بەڵام بە کشانەوەی ئەمریکا لەو رێککەوتنە تاران بڕیاریدا رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆمی بۆ 60% بەرز بکاتەوە.          

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار