بانکى رافیدەین: لە 5ى ئادارەوە دینار لە گەشتیاران لە لقەکانمان وەردەگرین، بۆ ئەوەى لە فڕۆکەخانەى بەغدا بە دۆلار وەریبگرنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بانکى رافیدەن ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، لە 5ى ئادارەوە دەست دەکات بە وەرگرتنى دینار لە گەشتیاران لە لقەکانى، بۆ ئەوەى گەشتیاران لە فڕۆکەخانەى بەغدا بە دۆلار وەریبگرنەوە، لەبرى ئەوەى پرۆسەى ئاڵۆگۆڕەکە لەنێو فڕۆکەخانەکە بکرێت.

بانکى ناوەندیى عێراق لە راگەیێندراوێکدائاماژەى بەوەداوە، لە 5ى ئادارەوە دەست دەکەن بە وەرگرتنى دینار لە هەژمارەکانى بانکەکەیان، بۆ گۆڕینى بە دۆلار و ئەو پرۆسەیە لە رێگەى سەکۆى ئەلیکترۆنییەوە دەکرێت. 

ئەم بڕیارەى بانکى رافیدەین بە مەبەستی  ئاسانکاریکردنە بۆ گەشتیاران بۆ کڕینى دۆلار بە نرخى فەرمى بانکى ناوەندى کە 132 هەزار دینارە بەرامبەر بە 100 دۆلار،هاوکات  گەشتیاران دەتوانن تاوەکو 7000 دۆلار بکڕن.

بانکى رافیدەین ئاماژەى بەوەشداوە کە لە دواى دانانى پارە لە بانکەکەیان لە رێگەى دەروازەکانیانەوە لە بانکى رافیدەین لە فڕۆکەخانەى بەغدا دۆلارەکە وەردەگیرێت و پرۆسەى دانانى دیناریش لە رێگەى هەشت لقی بانکەکەوە دەبێت لە بەغدا، ئەو رێکارەش بۆ ئەوەیە، قەرەباڵخى لەنێو فڕۆکەخانە دروست نەبێت لەکاتى وەرگرتنى ئەو بڕە دۆلارە.

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە کە بڕیارە لە 5ى ئادارەوە بانکى ناوەندى پشکى هەفتانەى گرووپى ئەى کۆمپانیاکان لە فرۆشتنى دۆلار بۆ دوو ملیۆن دۆلار زیاد بکات کە ئەمەش 25٪ـى لە بڕى پێشوو زیاترە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار