دۆلار دوای 13 رۆژ لە 50 هەزار تمەن دابەزی
2 ساڵ لەمەوپێش
ئەمڕۆ بەهای دۆلاری گەیشتە نزمترین ئاستی 13 رۆژی رابردوی لە ئێران و بەهای هەر دۆلارێک بۆ کەمتر لە 50 هەزار تمەن دابەزی.
ئەمڕۆ دوشەممە کاتژمێر (5:30) ئێوارە بە کاتی هەرێمی کوردستان بەهای یەک دۆلار لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتە 49 هەزار و 450 تەمەن و ئەوەش نزمترین بەهایە کە ئەو دراوە لە ماوەی 13 رۆژدا تۆماری کردبێت.
دوانیوەڕۆی رۆژی یەكشەممە (26/2/2023) بۆ یەكەمجار لە مێژودا بەهای یەك دۆلار لە ئێران گەیشتە 60 هەزار و 50 تمەن و ئەوەش بە ژمارەیەکی پێوانەیی دۆلار لەقەڵەم درا.
لە ئیستادا کە بەهای یەک دۆلار بۆ 49 هەزار دابەزیوە ئەو بەهایە بە کەمترین بەهای دۆلار لە 13 رۆژی رابردودا ئەژمار دەکرێت.
لەگەڵ سەردانی رافایل گروسی، بەرێوبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی بۆ تاران و کۆبونەوە لەگەڵ بەرپرسانی وڵاتەکە بریارە هەوڵەکان بۆ چاودێریی ویستگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەست پێبکاتەوە و بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵانە کاریگەریی لە بەرزی و نزمیی بەهای دۆلار بەرامبەر بە تمەن هەیە.
بڵاوبونەوەی هەر هەواڵێکی ئەرێنی بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان، بەهای تمەن بەرامبەر دۆلار بەرز دەکاتەوە و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران رایانگەیاندوە ئامادەن لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئەتۆمیدا هاوکاریی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی بکەن.