zhyr

بەهای یەک دۆلار بۆ نزیکەی 49 هەزارتمەن بەرز دەبێتەوە

کاردانەوە نێودەوڵەتییەکان دژی ئێران هاڕە بە تمەن دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



بەهای دراوی تمەن لە دابەزین بەردەوامە و بۆ یەکەمجار لە مێژودا بەهای یەک دۆلار گەیشتە نزیکەی 49 هەزار تمەن.

لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە ئێران بەهای هەر دۆلارێک لە تاران گەیشتە 48 هەزار و 440 تمەن و ئەوەش بەرزترین بەهایە کە دراوی دۆلار لە وڵاتە تۆماری کردبێت.

ژمارەیک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی تایبەت بە ئاڵوگۆڕی دراو لە ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە یەک دۆلار بە 48 هەزار و 800 تمەن مامەڵەی پێوەکراوە.

لە لایەکی دیکەوە میدیاکانی تایبەت بە ئابوریی لە ئێران ئاماژەیان بەوە کردوە؛ هەوڵەکانی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری وڵاتەکە لە گەشتەکەی بۆ چین لە پێناو ئەنجامدانی گرێبەستی ئابوریی و بەرزکردنەوە بەهای دۆلار شکستی هێناوە.

بەهای دۆلار تەنها یەک رۆژ دوای گەڕانەوەی رەئیسی لە گەشتە سێ رۆژەییەکەی لە چین دەستی بە بەرزبونەوە کردوە و بەهای ئەو درواوە لە 45 هەزارە بۆ زیاتر لە 48 هەزار تمەن بەرزبونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

تمەن لە یەک ساڵدا زیاتر لە 76٪ی بەهاکەی بەرامبەر بە دۆلار لەدەست داوە و بە پێی نوێترین لێدوانی هاوبەشی بەرپرسانی ئەمریکا و بەریتانیا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا بەرامبەر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، پێشبینی دەکرێت بەهای تمەن دابەزینی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.

جۆن کیربی، راێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی ئەمریکا رایگەیاندوە؛ وڵاتەکەی و هاوپەیمانەکانی هەماهەنگیی زیاتر دەکەن بۆ بەرەنگاربونەوەی ئێران و واشنتۆن بڕوای وایە تاران دەرەفەتی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمیی لەدەست داوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار