کەمال کڵچدارئۆغلۆ وەک کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دیاریکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دوای کۆبونەوەیەکی پێنج کاتژمێری نێوان لایەنەکانی بەشداری لە هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆنی تورکیا، کەمال کڵچدارئۆغلۆ سەرۆکی جەهەپە، وەک کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانێتیەکە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی تورکیا دیاریکرا.

ئەمڕۆ کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری، عەلی باباجان سەرۆکی پارتی دەڤا، ئەحمەد داود ئۆغلۆ سەرۆکی پارتی ئایندە، تەمەل کارامولائۆغلۆ سەرۆکی پارتی سەعادەت، گولتەکین ئویسال سەرۆکی پارتی دیموکرات و مەراڵ ئاکشەنەر سەرۆکی ئیی پارتی (پارتی باش)، لە ماڵی سەرۆکی پارتی سەعادەت لە کاتژمێر چواری ئێوارەوە کۆبونەوە.

کۆبونەوەکە پێنج کاتژمێر بەردەوام بوو و لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسی هاوبەشدا، کەمال کلچدارئۆغلۆ سەرۆکی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) وەک کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانی گەلی ئۆپۆزسیۆن دیاریکرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار