وتەبێژی حکومەتی عێراق:ڕەشنوسی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 تا کۆتایی ئەم مانگە پەسەند دەکرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، ڕەشنوسی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 نەخراوەتە ناو خشتەی دانیشتنی ئەمڕۆ سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، تا کۆتایی ئەم مانگەش پەسەند دەکرێت و رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.
باسم عەوادی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ڕەشنوسی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2023 نەخراوەتە بەرنامەی کاری کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانەوە، بەڵکو ئامادەکاریەکان بەردەوامن بۆ ئامادەکردنی تەواوەتی ڕەشنوسەکە و تا کۆتایی ئەم مانگە ڕەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، بودجەی ئەمساڵ، بۆ یەکەمجار بۆ جێبەجێکردنی پرۆگرامی حکومی تەرخاندەکرێت، چ خزمەتگوزاری بێت یان کەرتی تایبەت، هەمو ئەوانەی کە بەرنامەی وزاری حکومەتدا بەڵێنیان لەسەر دراوە، بودجەی تایبەتیان بۆ تەرخاندەکرێت.
هاوکات پێشتر موعین کازمی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوشەممە رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی وەزیران ڕەشنوسی یاسای بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2023 پەسەند دەکات و هەفتەی داهاتوش رەوانەی پەرلەمان دەکرێت، بۆ ناردنی پشکی هەرێمیش چەند مەرجێک لەناو رەشنوسەکەدا جێگیرکراون.