ڕاپرسیەک: کڵچدارئۆغلۆ ٥٦.٨٪ی دەنگی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا بەدەست دەهێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمپانیای (ئۆ ئاڕ جی) تورکی راپرسیەکی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ئەنجامدا و بەگوێرەی راپرسیەکە، کڵچدارئۆغلۆ بە بەدەستهێنانی ٥٦.٨٪ی دەنگەکان شکست بە ئەردۆغان دەهێنێت.
کۆمپانیای (ئۆ ئاڕ جی) تورکی کە تایبەتە بە راپرسی و لێکۆلینەوەکان، راپرسیەکی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا ئەنجامدا. لە راپرسیەکەدا کە لە ٢٨ پارێزگای تورکیا ئەنجامدراوە و هەزار و ٨٥٠ کەس بەشداریان تێیدا کردووە، پرسیار لە بەشداربووان کراوە، لەنێوان کەمال کلچدارئۆغلۆ کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن و رەجەب تەیب ئەردۆغان کاندیدی دەسەڵات کامیان هەڵدەبژێریت، ئەنجامەکەی بەم شێوەیە بووە: 
کەمال کلچدارئۆغلۆ ٥٦.٨٪
رەجەب تەیب ئەردۆغان ٤٣.٢٪
ئەم راپرسیە لەکاتێکدایە کە بڕیارە ١٠ی ئەم مانگە، وادەی هەڵبژاردن بە فەرمی لە رۆژنامەکاندا بڵاوبکرێتەوە کە بە ئەگەرێکی زۆر ١٤ی ئایار وەک رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی تورکیا دیاری دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار